پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ له خولی ئینگلیزی یانه‌ی تۆتنهام به‌سه‌رپه‌رشتی خۆسییه مۆرینهۆ رووبه‌رووی یانه‌ی لید یونایتد ده‌بێته‌وه، كه مارچیلۆ بێلسه‌ی ئه‌رجه‌نتینی راهێنه‌رێتی ده‌كات و یه‌كێكه راهێنه‌ره گه‌وره‌كانی جیهانی تۆپی پێ.
به‌ر له یارییه‌كه پرسیار مۆرینهۆ كرا، ئایه خۆی به قوتابی بێلسه‌ی راهێنه‌ر ده‌زانێت؟
مۆرینهۆ وتی:
“نا تەنیا باوکی خۆم بە مامۆستای خۆم دەزانم، راستی حەزم لەو بارودۆخە نییە لە تۆپی پێدا هه‌یه، چونكه راهێنەره بچووکانەیش پێشتر کاریان لەگەڵ كردووم و هەریەکێکیان بیرۆکەی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانەیە هه‌بێت بە راهێنەرێک سه‌رسام بێت، بەڵام من نا. ئه‌وه‌ش بزانن من لە یاریی ئەمڕۆدا رووبەڕووی بەڕێز بیلسا نابمەوە، حەزم لە رووبەڕووبوونەوەی کەسایەتییەکان نییە، تۆتنهام رووبەڕووی لیدز یونایتد دەبێتەوه و گرنگه ته‌ركیزی یارییه‌كه بكه‌ین”.