تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی شۆفرلێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەمساڵ كۆمپانیای شۆفرلێت teraverse نوێ بەرهەم دەهێنێت، كە دەیخاتە نێو كێبڕكێی باشترین ئۆتۆمبیلەكان.

شێوەی ئۆتومبیلە نوێیكە درێژیەكەی لە ٥ مەتر و ١٨ سم ، پانی ١٩٩ سم ‌و بەرزی ١٩٧ سم پێكدێت، هەروەها ئەكسلی ٣٠٧ سەنتیمە.

ئۆتومبیلی traverse دیزاینێكی جیاوازی لە دەرەوەو ناوەوە بۆ كراوە، لە دیزاینی پێشوو جیاكراوەتەوە بە بەكارهێنانی كرۆم لەدروست كردنیدا.

ئەو ئۆتۆمبیلە بۆ ٧ سەرنشین دروست كراوە واتە ٣ ڕیز كورسی تێدایە، كە بەچەرمێكی تایبەت دروستكراوەو سیستمی گەرمی بۆ دابین كراوە.

ئەو ئۆتومبیلە نوێترین سیستمی تەكنیكی بۆ دابین كراوە وەك شاشەیەكی ٨ ئینج، كە بە ئاسانی كۆنترۆڵ دەكرێت، هەروەها سیستمی پاراستنی سەرنشین لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ، لەگەڵ ئەوەش سیستمێك بۆ بەجێهێشتنی شوێن پێ لەسەر ڕێگای گشتی دانراوە.

ئەم ئۆتۆمبیلە لەسەر بنەمای 3.5 لیتر بزوێنەری شەش لوولەیی دروست دەكرێت، كە تۆڕێكی نزیكەی 315 هەزار HP دروست دەكات و بە گێڕبۆكسی ئۆتۆماتیكی خێرایی 9 كار دەكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا