ئاماری رووداوەكانی شەوی رابردوو بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئاماری ڕووداوەكانی شەوی رابردوو ئاشكرا دەكات و باس لەوەدەكات، 85هاوڵاتی چارەسەری سەرەتاییان بۆكراوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شەوی رابردوو لەكاتی بەڕێكردنی دواساتەكانی ساڵی 2020 لە رێگەی تیمەكانمانەوە نزیكەی 35 حاڵەتی تەقمەنی، بریندربوون، شەڕەچەقۆ، كەوتنەخوارەوە، بورانەوە ڕووداوی ماتۆڕ تۆماركراون”.

وتیشی، جگە لەو حاڵەتانە 85 كەسی دیكە چارەسەری سەرەتاییان وەرگرتووە و سەرجەمیان باری تەندروستیان جێگیرە.

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لەشەوی رابردوو هاوشێوەی هێزە ئەمنیەكان سەرجەم تیمەكانی خستەحاڵەتی ئامادەباشیەوە و 17 تیمی لەشەقام و شوینەگشتیەكان جێگیركرد.

هەرچەندە لەمساڵدا بڕیاردرابوو هیچ جۆرە ئاهەنگێك بەڕێوە نەچێت، بەڵام هاوڵاتیان سەردانی شەقامە گشتییەكان یانكرد بۆ بەڕێكردنی دواین ساتەكانی ساڵی 2020 و پێشوازیكردن لەساڵی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا