عێراق هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسینەكەی بەریتانیا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر ڤاكسینی ئۆكسفۆرد دا، بڕیارە عێراق لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڤاكسینەكە وەربگرێت.

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، رەزامەندی بەریتانیا لەسەر ڤاكسینی ” ئەسترازینیكا ” كە بە ڤاكسینی ئۆكسفۆرد ناسراوە، مژدەیەكی خۆش بوو، چونكە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوە و نەهێشتنی كۆرۆنا دەبێت، لەهەوڵیشدان لەرێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەو ڤاكسینە نوێیە بۆ عێراق بەدەستبخەین.

باسی لەوەشكرد، عێراق پشكێكی كوتانی هەیە لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڤاكسینەكان و بۆ بەدەستهێنانی ئەو ڤاكسینەش لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەریتانی گرێبەست دەكرێت بۆ ئەوەی بەچەند قۆناغێك جێبەجێبكرێت و عێراق بەشێك لەو ڤاكسینە وەربگرێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت، رۆژی چوارشەممە 30ی 12، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ڤاكسینی كۆرۆنای ئۆكسفۆرد كە بەئاسترازینیكا ناسراوە پەسەندكرد، لەئێستادا رێگە بەبەكارهێنانی دەدرێت، ئەم ڤاكسینەش پێشتر لەلایەن زانكۆی ئۆكسفۆردەوە كاری لەسەر كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا