بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێت

لەدوای چوارهەمین كۆنگرەی كێتی نیشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی و هەڵبژاردنی لاهورشێخ جەنگی بەهاوسەرۆكی یەكێتی ودانانی بەرنامەوستراتژێكی نوێ بۆ یەكێتی ئیتر پارتی كێچ كەوتەكەوڵی لەوكاتەوە بێ درێغی كردن لەوپەڕی وبەوپەڕی كینەوە بەهەمووشێوەیەك لەڕێگە میدیاكانی وسۆشیال ومدیاوماڵپەڕ وتۆڕەكۆمەڵایەتی وپەیجە فەرمی ونافەرمی وسێبەرەكانێەوە بەبێ وویژدانانە پەلاماری لاهوڕشێح جەنگی ویەكێتیەكەی دەدەن بەبێ هیچ زانیاریەك وبێ ئاگایانە چۆن بۆیان بگونجێ هێرشی ناڕەوادەكەسەر هاوسەرۆك لاهور چونكە ئەوان ئەوەباش دەزانن وایە شێخ لاهوروسەركردایەتی نوێی یەكێتی ڕێگریەكی سەرسەختن لەبەردەم ئەوهەموو تاڵانی وبەهەدەربردنی سەروەت وسامان میللەت ودزی وقاچاخ چێتی بەتاڵان فرۆشتنی نەوت كە لەهەرێمی كوردستاندا دەكرێت.

هەروەها قبوڵنەكردنی قۆرخكردنی دەسەڵات وبەكارهێنانی هەمووجومگە ئەساسیەكانی سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەت لەپێناوبەرژەوەندیەكانی خۆیان ،وە ئەوەش باش دەزانن كە یەكێتی وشێخ لاهوریش هەمیشە لەخەمی خەڵكدابوەودا كۆكیكارێكی سەرسەختی مافی خەڵكە ولەئێستاشدا داكۆكارێكی سەرسەختە بۆگێڕانەوەی قوتی خەڵك ومووچەی مووچەخۆرانیش بۆیە شەلم كوێرم ناپارێزم هێرش وقسەی نەشیاو وناڕەواو زیادەڕۆی دەكەن .

ئەوەش باش دەزانن كە كارەكانی شێخ وخەمی شێخ باشترین بسەلمێنەرن كەلە سەرەتای دەست بەكاربونی وەك هاوسەرۆك ئەوەی ڕاگەیاند كە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكیان لاگرنگترە لەحیزبایەتی دواتر لە كاتی پەیدابونی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە بەردەوام هاوكاری جۆراوجۆری بۆچەندین نەخۆشخانەی سەرجەم شاروشارۆچكە كان كردوە بەدروستكردن ودابینكردنی پێداویستی ودەرمان و دابین كردنی مووچەی بەشێك لەفەرمانبەرودكتۆرەكانی نەخۆشخانەكان لەپێناوسەلامەتی خەڵكەكەیدا.

ئەوەئیشی حكومەتە كەی پارتیە بیكات نەك هاوسەرۆكی یەكتی چونكە سەرۆك بەڵام هاوسەرۆكی یەكێتی وەك خەمخۆرێكی ڕاستەقینە بێ گوێدانە ئایدیاو بیری تەسكی حیزبایەتی بەوكارە هەستاوە بەڵام لەبەرامبەردا حكومەتەكەی ئێوە جگە لەبێ منەتی وبوغرای وبێ گوێدانە ژیان وتگوزەران وبژێی ژیانی خەڵك سەركەكەتان لەپشتی لاپتۆپەكەیەوەولەسەركورسیەكەی هەرخەریكی چاودێری كردنی بۆریەنەوتەفرۆشراوەكانی بۆتوركیاو خاڵەسنوریەكانی براهیم خەلیل وئەوانی ترە كە داهات وپارەكەشی دەچێتە خەزێنەی بنەماڵەكەیانەوەجگە لەوەش هەر مانگە وبڕیارێك بەجۆرێكدەردەكات بۆلێبڕینی مووچەی موۆچەخۆران .

بۆیە شێخ لاهورقاچاخچی نیە ئێوەوەستای قاچاخچێتی وبەهەردانی سەروەت وسامانی ئەم میللەتەن ئێوەلەدێرزەمانەوە خەریكی قاچاخچێتین لەابراهیم خەلیلەكەوە بەوەشەوەنەوەستان نەوەستان هەموونەوتی ئەم هەرێمەتان تاڵان فرۆشكرد وڕادەستی توركیاتان كرد ئێستەش هەرڕۆژەی بەبیانویەك كەناتوانن مووچەدابین بكەن ئەگەر بغداد پارەنەنێرێ تەنانەت ئەوەندە شەرمەزارن ڕووی ئەوەشتان نیە سەرۆكەكەشتان ووەزیرەپارتیەكانیش بنێرن بۆ دانوستان بۆبغداد ئیتر فرمێسكی تیمساحاوی بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی مەڕێژن بۆیە سەرۆكەكەی ئێوە و شێخ لاهور زۆر جیاوازن كارو كرداروسروشتی حیزبایەتی ونیشتمان پەروەرێتی وهاۆسۆزی وهاخەمیا ن بۆخەڵك وخاك ونیشتمانەكەیان دودنیای ئێجگار دورە لەیەكەوە ئەوەشتان بیر نەچێ ئەگەر شێخ ویەكێتیەكەشی نەبوایە ئێوە ئێستە ئەوهەولێرەی قسەی زل وبێ ماوبڕیاری پڕغەدری لێدەكەن لەلایەن داعشەكانی نزیك لێتان وەك شەنگال وموسڵی لێدەهات ئێوەقەرزاری شێخن مخمورتان بیرچۆتەوە ئێوەلە قاچاخچێتی بەخوێنی پێشمەرگەشەوە درێغیتان نەكردوە مێژوەكەتان پڕپڕە لەشەرمەزاری وخەجاڵەتی چۆن ڕڕوتان دێت وشەی قاچاخ چی بەكاردێنن كەخۆتان سەرمەشقی ئەوكارەن .

لەوەش دڵنیابن شێخ لاهور بەئێوە ناوەستنرێت ئەوبەردەوام دەبێت لە ڕێگەگرتن لەگەندەڵی ودزی وقاچاخچێتی وخاك فرۆشتنەكانی ئێوەدا تائەوكاتەی ماف وقوتی ئەم خەڵكە غەدرلێكراۆە ئەگڕێتەوە بۆیان و حكۆمەتی دادپەروەر خزمەتكارپێكدێت چونكەئەولەگەڵ خەمو ئێش وئازاری خەڵكەكەیدا ئەوپارانەئەم چەند جارە بەغداد ناردی هەمووی بەهۆی هەوڵەكانی ئەوەوەبوە بۆیە بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت

ڕێبوار ستار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا