پەیامێکی نوێ لە رۆحانییەوە بۆ کازمی

پۆڵەتیک پرێس

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە، تاران پاڵپشتی ئەمنی عێراق دەکات لە کۆنتڕۆڵکردنی چەکی نایاسایی و رێکخستنی ئەو کۆمەڵانەی لە دەرەوەی یاسادان.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، لە پەیامەکەی حەسەن رۆحانی کە لەلایەن وەزیری وزەی ئێرانەوە گەیەندرایە دەست مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لەوە کراوە، تاران پاڵپشتی عێراق دەکات لە بەهێزکردنی ئەمن و ئاسایش لە سەرتاسەری وڵات.

لەلایەکی دیکەوە، کاتع رەکابی، ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری پەرلەمان رایگەیاند، روبەڕوبوونەوەی چەکی نایاسایی کە بووەتە هەڕەشە لەسەر دەوڵەت و ناوچەی سەوز و نێردە دیبلۆماسییەکان لەڕێی گفتوگۆوە، باشترین چارەسەرە.

باسی لەوەش کرد، حکومەت لەبری روبەڕوبوونەوەی راستەوخۆ، گفتوگۆی هەڵبژاردووە چونکە نایەوێت دووبارە بچێتەوە ناو قەیرانی نوێ لە نێوەندی ئەو هەموو قەیرانەی کە هەیە.

رۆژی دووشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیران چەند میکانیزمێکی دیاریکرد بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی چەکی نایاسایی لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا