پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران ڕێككه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق له‌باره‌ی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌رده‌كانیان ڕایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن بۆئه‌وه‌ی سود له‌وپاره‌ی غاز و كاره‌بایه وه‌ربگرین، كه ئێستا له‌سه‌ر عێراق قه‌رزه”.
وتیشی عێراق قه‌رزاری پاره‌ی غاز و كاره‌بای ئێرانه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ئه‌وروپا به‌كاربهێنن.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی قه‌رزه و یه‌كێك له‌و قه‌رزانه‌ش له قه‌رزی سه‌ر عێراقه كه ئێستا ده‌یانه‌وێت بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ئه‌وروپا به‌كاریبهێنن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێران ده‌ستیكردووه به دروستكردنی ڤاكسینێك له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی كوتانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.