پێشبینی دەكرێت نرخی بەنزین بەرز بێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی حكومی رایدەگەیەنن، هەموو بەرهەمانەی بەدۆلار دەكڕدرێن و بەدینار دەفرۆشرێنەوە نرخیان زیاد دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا پێشبینی دەكەن نرخی یەك لیتر بەنزین 25 دیناری بچێتە سەر.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هەر بەرهەمێك نرخەكەی دۆلاربێت و بە دینار بفرۆشرێت نرخی بەرزدەبێتەوە بەوهۆیەشەوە پێشبینی دەكەن نرخی یەك لیتر بەنزین 25 دینار بەرزبێتەوە.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی ململانێی بازرگانی هەیە، هەر كاڵا و شمەكێكیش دێتە هەرێم یەك جۆری نییە، لەلایەن چەند بازرگان و كۆمپانیایەكی جیاوازەوە هاوردە دەكرێت، ئەمەش وادەكات بازرگانەكان نەتوانن بە ویستی خۆیان نرخ گران بكەن”.

لەئێستاشدا لە هەولێر نرخی هەر لیترێك بەنزین 25 دینار زیادیكردووە، لە چەند رۆژی رابردوشدا نرخی یەك بتڵ غازی ماڵان 1000 دیناری چووە سەر، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیایەی غاز دابین دەكات بە دۆلار دەیكرێت و لە بەرامبەردا بە دینار دەیفرۆشێتەوە بە هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا