ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
به‌سه‌رپه‌رشتی د. دیار محه‌مه‌د سدیق جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بوونی ستافی ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی تایبه‌ت و ده‌ست خۆشی و رێزلێنان له به‌رێزان هه‌رده ره‌ئوف بارام ، م. جه‌مال عه‌لی كرا له پای ئه‌و خزمه‌ت و ماندوو بوونه‌وه‌ی كه له ماوه‌كانی رابردوو پێشكه‌شی وه‌رزشی كوردستان و تایبه‌ت شاری سلێمانیان كردووه .
له‌خاڵێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار درا به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی كرێی ساڵانه‌ی هۆڵه‌كانی بلیارد
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوای گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی گشتی به‌كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان و له‌كه‌شێكی ئازادانه‌دا بریاردرا به‌رێز ئه‌دیب شكور نه‌سره‌دین وه‌ك سكرتێری نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی هه‌لبژێردرێت و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆی خواست له‌كاره‌كانی داهاتوویدا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا به‌رێز م. به‌ختیار جێگری سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی سه‌رپه‌رشتیاری مۆڵه‌ت به‌خشین بكات به‌سه‌رجه‌م هۆڵه وه‌رزشیه‌كان له‌سنوری سلێمانی.