کرستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی بەناوبانگی یانەی یۆڤانتۆس لە گفتوگویەکی راشکاوانەدا لەگەڵ (پیەرس مۆرگان) باس لەوە دەکات کە سەرەڕای ناوبانگ و داراییەکی زۆر حەسرەتی زۆر شتی هەیه.
بۆ نموونه:
ئەوەیکە بتوانێت یەک جار ئازادانه مناڵەکانی ببات بۆ پارک بەبێ ئەوەی خەڵک لەدەوری کۆببنەوە. ئەم یاریزانه گهورهیه دەڵێت لەگەڵ کێشەیهک رووبەڕووم به ناوی (ناوبانگی جیهانی) و ئەم بابەتە زۆرم ئازار دەدات. دەڕۆم بۆ هەر شوێنێک لاینگرانم دەورم دەدەن. رۆناڵدۆ وتی: ئەم بارودۆخە خێزانەکەمی توره کردووە.
لە بەشێکی ئەم گفتگویەدا ڕۆناڵدۆ پاش ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییان نیشاندا کە لەوێدا باوکی دەڵێت:
شانازی به کوڕەکەمەوە دەکەم، لەنەکاو فرمێسک به چاویدا هاتە خوار. ڕۆناڵدۆ پێشتر وتبووی سەرجەم جیهان منی بینی بەڵام باوکم منی نەبینی.
ئەم یاریزانەی یانەی یۆڤانتۆس بهپێی بەراوردەکان سامان و داراییەکەی زیادتر لە 500 ملیۆن پاوندە، هەروەها وتیشی لەم جیهانه پانوبەرینەدا تەنیا بڕوام به چوار کەس هەیه و ناویشیان ناهێنم.
روناڵدۆ ئەگەرچی هەندێکجار وەک کەسێکی لەخۆبایی دەردەکەوێت، بەڵام به بروای بینەرانی بەرنامەکەی (پیەرس مۆرگان) رۆناڵدۆ لەم گفتوگۆیەدا زۆر راستگۆیانە و سادە وڵامی پرسارەکانی داوەتەوە و دهركهوت ئهویش ههر مرۆڤه و حهزی له شتی جدی نییه.
ههوراز كاوه