راهێنانی وه‌رزشی بۆ خانمانی دووگیان

ئەم بابەتە 222 جار بینراوە

راهێنانی وه‌رزشی بۆ خانمانی دووگیان

وه‌رزش كاریگه‌ری باش ده‌كاته‌سه‌ر كه‌سانی دووگیان و ئاسانکارییەکە بۆ منداڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژه‌ران و پزیشكان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر راهێنانی ئاسان نه‌ك ئه‌و راهێنانانه‌ی كه‌ زیان به‌ كۆرپه‌له‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماڵپه‌ری (gheir) چه‌ند راهێنانێكی وه‌رزشی داناوه‌ كه‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی راهێنانی دووگیانی تێدایه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م تاكۆتایی.

راهێنانه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م (تاهه‌فته‌ی 13)

– ده‌توانیت چالاكی وه‌رزشی ئاسان ئه‌نجامبده‌یت وه‌ك رۆیشتن و پاسكیل.

-دوورکەوتنەوە له‌ هه‌ندێك جوڵه‌ی وه‌رزشی كه‌ له‌ماله‌وه‌ یان هۆڵی وه‌رزشه‌كان ده‌یكه‌ت له‌كاتی سه‌رسوڕان یان رشانه‌وه‌و هیلاكیدا.
– ئه‌و راهێنانانه‌ ئەنجام مەدە كه‌ ئه‌ركی زۆر دژوار و گرانه‌.

راهێنانه‌كانی قۆناغی دووه‌م (له‌ هه‌فته‌ی 14-28)

– راهێنانێك ئەنجام مەدە كه‌ زۆرماندووت بكات وه‌ك راكردنی خێرا.

– پشت مه‌به‌سته‌ به‌و راهێنانانه‌ی كه‌ پێویست به‌وه‌ده‌كات سه‌ر دابنه‌وێنێ، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ راهێنانانه‌ گێژت ده‌كات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک