پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌ربه‌ندیخان، كه به كوژرانى خۆپیشانده‌رێك تۆمه‌تباركراوه، ده‌نگۆى هه‌ڵهاتنى ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “ئه‌و خۆپیشانده‌ره به گولـله‌ی وێڵ شه‌هید بووه”.
دواى گیانله‌ده‌ستدانى خۆپیشانده‌رێك له سنورى ده‌ربه‌ندیخان، چه‌ند تۆمه‌تێك خرایه پاڵ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتى و به كوشتنى گه‌نجێك تۆمه‌تباركرا.
له‌وباره‌یه‌وه ره‌ئوف عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له ده‌ربه‌ندیخان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “ئه‌و ده‌نگۆیانه دورن له‌ڕاستیه‌وه كه من هه‌ڵهاتووم و دورخراومه‌ته‌وه”.
وتیشى، “ته‌نانه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ى دوێنێى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى به‌شداریم كردووه، دو‌ریش نه‌خراومه‌ته‌وه، ته‌نها له‌سه‌ر داواى شێخ لاهور كه سه‌ردانى ماڵى شه‌هیده‌كه‌ى كردبوو پێیان وتبوو له‌به‌رپرسى كۆمیته نه‌مێنێت، منیش له‌سه‌ر ئه‌و داوایه چومه‌ته مه‌ڵبه‌ند”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى باسی له‌وه‌شكرد “له ئێستاشدا ماڵه‌كه خۆیان هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و خۆپیشانده‌ره هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به كۆمیته‌وه نییه و دوربووه له باره‌گاى كۆمیته‌وه، گولـله‌ى وێڵى به‌ركه‌وتوه و شه‌هید بووه”.