بۆ لەو گەنجە تۆقیوون؟

ئێوە لە لاهور شێخ جەنگی دەترسن وەك گەنجێك، یان لەدووبارەبوونەوەی مێژووی جەلال تاڵەبانی؟ چونكە هەرچەندە زەمەن و سیاسەتكردنیش گۆڕاوە، بەڵام لە سەدا نەوەدی سیفەت‌و هەڵسوكەوت و كەسێتی لاهور شێخ جەنگی كۆپییەكی مام جەلالە .

ئەویش بەتەمەنێكی لەلاهور كەمتر بەبارزانی باوكی وت: ستۆپ، نە سیاسەت وا دەبێت‌و نە وڵات عەشیرەتێكی گەورەیەو نە تۆش گاندی‌و ماندێلاو گیڤاراو هۆشی منەی.

ستۆپ، نە سیاسەت وا دەبێت‌و نە وڵات عەشیرەتێكی گەورەیەو نە تۆش گاندی‌و ماندێلاو گیڤاراو هۆشی منەی

لاهور شێخ جەنگیش دەڵێت: دوو جار ستۆپ، نە كوردستان موڵك‌و تاپۆی ئێوەیەو چیتان بوێ بیكەن، نە ئەم گەلەش مێگەلی شوێنكەوتووی تەریقەتی دیوەخانەو نەسەروەت‌و سامانەكەشی گرێبەستێكی بەتاڵانبراوی نێوان ئێوەو ئالی عوسمانە .

ئەو گەنجە چی كرد؟ جگە لەوەی كەسوكاری شەهیدانی بەغەدر كوژراوی بارەگاكانی ئێوەی بەسەر كردەوەو دڵی دانەوەو پێیوتن كوڕانی ئێوەش شەهیدی دەستبەسەراگیراوی قوتی زەوتكراوی هەرێمن .

لاهور شێخ جەنگی چی وت؟ جگە لەوەی پێویستە لەسەر قوت و ژیانی خەڵی بەشمەینەت لەگەڵ عێراقی فیدراڵدا ڕێككەوین، با كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان باجی سیاسەتە شكستخواردووەكانی ئەم حكومەتە نەدەن؟ ئەو حكومەتەی لەساڵێكدا تەنیا 4 موچەی بەلێبڕینەوە دابەشكردووەو كەچی دەیەوێت دەستە چەورە تاڵانچییەكەی بەلاهوردا بسڕێت .

لاهور شێخ جەنگی چی وت؟ جگە لەوەی پێویستە لەسەر قوت و ژیانی خەڵی بەشمەینەت لەگەڵ عێراقی فیدراڵدا ڕێككەوین

هێرشی ئەمجارەی ڕاگەیاندنەكانی سەرۆكی حكومەت‌و سێبەرەكانی زۆر منداڵانەترن لەوەی هەر تاكێكی ئەم گەلە باوەڕی پێبكەن، عەقڵی كێ دەیگرێت داهاتی دوو دەروازەی سنووری ژێر دەسەڵاتی یەكێتی لەدەیان دەروازەی سنووری ژێر دەسەڵاتی پارتی زیاتر بێت؟

تەنیا داهاتی ساڵانەی هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل‌و سەر زیلییە لەپارێزگای دهۆك پێنج ملیار دۆلارە .

كەچی داهاتی هەردوو دەروازەی باشماخ‌و پەروێزخان بەپێی میدیای خودی پارتی‌و داتاكانی حكومەتی هەرێمیش ساڵانە پێنج سەد ملیۆن دۆلارەو بەڕێوەبەری گومرگیش یەكێتی نییەو گۆڕانەو وەزارەتی داراییش جەختدەكاتەوە ئەو دوو دەروازەیەی سنووری یەكێتی بەسیستمێكی ئەلیكترۆنی بەوەزارەتەوە بەستراوەتەوە.

بەپێی لێدوانی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بەنزیكەی 750 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بەبێ سیستمە داهێنراوەكەی برا گەورە (لێبڕین) دابەشبكات، كەواتە تەنیا بەداهاتی ئەو دوو دەروازە سنورییەو نەوت ژێر دەسەڵاتی پارتی دەتوانرێت موچە بدرێت، ئەدی خێرە تا خاوەنماڵ دزی گرت دز خاوەنماڵی گرت؟

ئەمەو جگە لەداهاتی دەروازەی حاجی ئۆمەران، كە ساڵانە نزیكەی ملیارێك دۆلارە، داهاتی ناوخۆ ئەو دەروازانەی تر، كە ساڵانە ملیاران دۆلار دەكات.

لاهور شێخ جەنگی خوپیشاندەران دەكوژێت، یان پاسەوانەكانی بارەگاكانی پارتی؟

بە لای كەمەوە و ئەگەر خاتری حكومەتەكەی برا گەورەش بگرین دەتوانێت بەبێ داهاتەكانی سلێمانی لە ساڵێكدا چواردە موچەی كارمەندانی هەرێی كوردستان بدات .

ئێستا دەتوانین بپرسین، لاهور شێخ جەنگی خوپیشاندەران دەكوژێت، یان پاسەوانەكانی بارەگاكانی پارتی؟ لاهور دەستی بەسەر دەروازە سنورییەكاندا گرتووە یان برا گەورە؟ لاهور گرێبەستی پەنجا ساڵەی لەگەل توركیادا كردووە یان بنەماڵەی بارزانی؟

ئێوە دەزانن بەم دژایەتیكردنەی لاهور ئەوەندەی تر گەورەو خۆشەویستی دەكەن لەناو خەڵكیدا.

سەمەد زەنگەنە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا