میسی و رۆناڵدۆی تێدا نییه‌

پۆڵه‌تیك سپۆرت

هه‌موو یاریزانی سویدی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ده‌ناسین و ده‌زانین ئه‌و یاریكه‌ره‌ هه‌میشه‌ دژ باوه‌و پێچه‌وانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانی ره‌فتار ده‌كات.

زڵاتان له‌ زۆربه‌ی یانه‌ گه‌وره‌كانی جیهان یاریی كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كان له‌یه‌ك تیم یاریی بكه‌ن پێكه‌وه‌.

بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت جیاواز ده‌ركه‌وێت و بۆچوونی تایبه‌تی له‌سه‌ر جیهانی تۆپی پێ‌ هه‌یه‌، ئه‌واته‌ ئه‌مجاره‌ وه‌ك هه‌موو یاریزانه‌كانی دیكه‌ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی داناوه‌، كه‌ نه‌ میسی و نه‌ رۆِناڵدۆی پرتوگالی تێدا نییه‌ به‌مجۆره‌:

گۆڵپارێز بوفۆن
بەرگری: مایکۆن، نێستا، کاناڤارۆ، ماکسوێڵ
ناوەند: ڤیێرا، چاڤی، مارادۆنا
هێرشبەر: نێدڤید، زێدان، ڕۆناڵدۆی دیاردە

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک