دیزاینی دڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١

پۆڵەتیك پرێس:
شارەزایانی بواری دیزاینی جلوبەرگ بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیزاینی دڵی ڕەشی بچووك دەكەن بۆ سەر جلوبەرگەكان.

ئەم دیزاینە لەلایەن دیزاینەری بەناو بانگ مۆنیك لوێلییە، كە ئەم شێوازەی لەهەردوو براندی بەناو بانگی dolce&gabbana وyves saint Laurent بەكارهێناوە.

هەندێك لە دیزاینەران پێیان وابوو، كە دیزاینكردنی دڵی سور و دانانی لە تەنیشت ئێسكە پیكەر دیزاینێكی جوان دەبێت، وەك ملپێچەكەی ئەلیكساندەر ماكوین.

بەڵام دیزانەرانی وڵاتی فەرەنسا ئەم دیزاینەیان لەسەر چاكەت و پانتۆڵ نەخشاند.


دیزانی بلوزی شەفاف و قۆڵ درێژ لەلایەن براندی yves saint Laurent.

دەتوانی ئەم پانتۆڵە بەكاربهێنیت، كە براندی valentine دروستی كردووە بەڵام ئەگەر بتەوێت هەڵبژاردنەكەت جوانترو ئاسانتر بێت دەتوانی ئەم كراسەی براندی dolce$gabbana بەكاربهێنیت.

براندە جیهانییەكان لەم ساڵدا چەندەها ئێكسسوارتیشیان لەسەر شێوەی دڵ دروستكردووە.

بۆ نموونە ملوانكە زیوییەكەی ئالیكساندەر ماكوین یەكێكە لە مۆدێلەكانی ئەمساڵ.

ئەنگوستیلەی ئاڵتوونی لەلایەن دیزاینەر، سوزانا كالان.

ملوانكەی ئاڵتونی لەلایەن سۆفیا بوهای

گوارەی ئاڵتوونی شێوە دڵ لەلایەن y projecy.

براندی گوجی ش یەكێكە لەو براندانەی لەدیزاینەكانی ئەساڵدا، بێ بەش نەبووە لە بەكارهێنانی دڵ لە دیزاینەكانی دا.ئەم چاویلەكەیەش یەكێكە لە دیزاینەكانی.

ماڵپەڕی سیدتی پێشنیاری پێڵاوێك دەكات، كە لە چەرمی ڕەش و شەفاف دروستكراوە لە لایەن براندی giavinto rossi.

بە دڵنیایەوە دەبیتە شازادە ئەگەر ئەم كراسەی مۆنیكا لوهەیر هەڵبژێریت، كە بە دڵی ڕەش دیزاین كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا