زیدان ڕیاڵ جێ‌ ناهێڵێت

پۆلەتیك پرێس

ئەگەر چی ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە گوایە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئەو وڵاتە یانەكە ڕووەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی جێ‌ بهێڵێت, بەڵام ئەمڕۆ سێ‌ شەممە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت كرانەوە كە باس لە ڕۆیشتنی زیزۆ دەكەن ڕووە و یانەی خانمە پیرەكە.

لە پڕۆگرامی “چرینجیتۆ” ی ناوداری ئیسپانیدا ئەوە بڵاو كرایەوە: ئەگەر چی ئەم وەرزە ڕیاڵ لە قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە لە سەر دەستی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ماڵئاوایی كرد, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیدان پارێزراوە و لە نێو ماڵی مەدریستادا كەس هیچی بەرامبەری نەوتووە و هیچ شتێك لە ئارادا نییە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە باس لە ڕۆیشتنی دەكەن لە ڕیاڵ.

لە پڕۆگرامەكەدا باس لەوەش كراوە كە تەنها قسەیەك لەگەڵ زیزۆ كراوە لە بارەی ئەو یاریزانانەوە بووە كە یارییان پێ‌ ناكات ئەویش وەڵامی داوەتەوە كە هەندێك یاریزان لەگەڵ شێوازی یاری كردنی ئەودا ناگونجێن و پێویستە لە ڕیاڵ بڕۆن كە دوان لەوانی دەست نیشان كردووە و وتوویەتی گاریس بێڵ و خامیس ڕۆدرێگز لەگەڵ شێوازی یاری كردنی من ناگونجێن با بڕۆن.

جێی باسە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا لە سەر دەستی زێدان توانی هەردوو نازناوەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوی 34 ی لالیگا بۆ یانەكەی بە دەست بهێنێت.

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا