پۆڵه‌تیك سپۆرت
له‌وه‌ته‌ی راهێنه‌ری تازه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هاتووه، چه‌ندین گۆرانكاری گه‌وره‌ی له‌رووی ناوی یاریزانه‌وه له یانه‌كه‌دا كردووه.
كاتێك ئه‌م هاوینه رۆناڵد كۆمانی هۆڵندی بووه راهێنه‌ری بلوگرانه ئه‌وه چه‌ندین یاریزانی له تیپه‌كه و دواتر پێكهاته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، كه یه‌ك له‌وانه ریكی پویچ بوو، كه پێی وتبوو پێویسته یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام یاریكه‌ره‌كه به‌مه رازی نه‌بوو.
ئه‌مرۆ رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا وه‌شانیان كردووه، كه ئیداره‌ی به‌رشه به ریكیان وتووه گرێبه‌سته‌كه‌ی تازه ناكه‌نه‌وه و پێویسته یانه‌یه‌كی دیكه بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
ریكی پویك یه‌كێكه له یاریزانه لاوه‌كانی ئیسپانیا و له چه‌ندین یاریی ئاستی باشی پێشكه‌ش كردووه و تاراده‌یه‌ك بۆته جێگه‌ی دڵخوازی هانده‌رانی یانه‌كه.