پۆتن: بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

 

ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای راگەیاند.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی حکومەتەکەی، لەڕێگەی تەکنیکی ڤیدیۆییەوە مژدەی بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لە جیهاندا ڕاگەیاند.

 

لەسەروبەندی ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی روسیا مۆڵەت لە وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی وەردەگرێت و بەشێوەی گشتگیر باس لە کاریگەرییەکانی ئەو ڤاکسینە دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرگریەکی بەهێز و جێگیر لە لەشدا دروست دەکات و وادەکات کۆرۆنا بەهیچ جۆرێک پەی بە مرۆڤ نەبات.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووەو ژمارەی تووشبووانیش لە جیهاندا 20 ملیۆن کەسی تێپەڕکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا