پۆڵەتیك پرێس
میدیاكانی بەریتانیا ئاشكرایان كرد لە دوو هەفتەی داهاتودا ڤاكسینەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد كە تایبەتە بە كۆرۆنا بەرهەم دەهێنرێت.
میدیاكانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە لە دوو هەفتەی داهاتودا دەست بەبەرهەمهێنانی ڤاكسینەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد دەكرێت.
باس لەوەشكراوە، ڤاكسینەكە گەشەسەندنی بەخۆیەوە دیووەو پێشبینی دەكرێت سەرەتا بڕی دوو ملیۆن ژەم لە ڤاكسینەكە مۆڵەتی پێدراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی ئەوە دەكرێت لایەنە پزیشكییە پەیوەندیدارەكان ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد پەسەند بكەن.
پێشتریش هاوشێوەی ڤاكسینی فایزەر، ڤاكسینەكەی زانكۆی ئۆكسفۆرد گەشەكردنی زۆری بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە قۆناغێكیدا بەهۆی هەندێك كاریگەری لاوەكی لەسەر یەكێك لەبەكارهێنەرانی بۆ ماوەیەك كاركردنی لەبەرهەمهێنانیدا راگیرا.
لەچەند رۆژی رابردوشدا دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ڤاكسینی فایزەری ئەمریكیان بۆ وڵاتەكەیان بەدەستهێنا.