بۆ خانمان.. چەند بۆنێكی سەرنج ڕاكێش

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێوەیەكی گشتی خانمان حەز بە بەكارهێنانی بۆن دەكەن، بەڵام بەكارهێنانی بۆن دەبێت بەپێی كات و وەرز جیا بكرێتەوە.

چەندین بۆن هەیە، كە خانمان دەتوانن لە ئێواراندا بەكاریبهێنن، بەمەرجێك باشترە لەجۆری بۆنی شیرین بێت، واتە ئەو بۆنانەی زیاتر گوڵ و ڤانێلا تێیدا بەكارهێنراوە.

بەشێوەیەكی گشتی، بەكارهێنانی بۆن بەشێكی گرنگە بۆ دەرخستنی كەسایەتی، ئێمە چەند بۆنێكمان بۆ دیاریكردوون، كە زۆر تایبەتن و ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە.

Wild rose oud eau de perfume.
مانسێرا وایلد رۆز عود، ئەم بۆنە یەكێكە لەو بۆنانەی گوڵ لەپێكهاتەكەیدا هەیە لەوڵاتی فەرەنسا دروست دەكرێت، خانمان و پیاوانیش دەتوانن بەكاریبهێنن، بە تایبەت لە وەرزی پاییز و زستان.

مانسيرا وايلد روز

Guilty black eau de toilette.
گوچی گێلتی بلاك ئەم بۆنە تایبەتە بە خانمان، لەكاتی بۆنكردنیدا زیاتر هەست بەبۆنی ئەو گوڵانە دەكەیت، كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیان هەیە، ئەم بۆنە میوەی سور و بیبەری ڕەنگ پەمەیی لەپێكهاتەكەیدا هەیە.

غوتشي جيلتي بلاك للمرأة
Flowerbomb midnight viktor&rolf
ئەم بۆنە لە ئێوارەیەكی تایبەت دەتوانی بەكاری بهێنی ، بۆنەكەی وەك یاسمینی شەوانەو میسكی شیرین وایە، زیاتر لەوەی هەستی پێدەكەیت سەرنجی دەورو بەرت ڕادەكێشی بە هۆی ئەم بۆنەوە.

Flowerbomb Midnight من Viktor&Rolf

Candy night eau de parfum prada
ئەگەر بە دوای بۆنێك دا دەگەڕێیت، كە هەستەكانت دەورووژێنت، وزەیەكی زۆرت ئەداتێ لەكاتی ماندوو بونتدا كاتی بۆ ئێوارە، كەواتە ئەم بۆنە ئەوەیە تۆ بەدوای دەگەڕێیت ، بۆنێكی شیرین كە ڤانێلای تێدا بەكارهێنراوە هەموو هەستەكانت زیندوو ئەكاتەوە.

Candy Night Eau de Parfum من Prada

Black opium yvs saint Laurent.
ئەم بۆنە هەستی بڕوا بە خۆبوونت زیاتر دەكات، بە هەمان شێوە ئەمیش ڤانێلا لەپێكهاتەكەیدا هەیە، خۆشەویستی لە بەینی تۆو ژیان دروست دەكات، ئەم بۆنە شیرینە ژیانت لا شیرینتر ئەكات.

Black Opium من Yves Saint Laurent

Chanel noir chanel
ئەم بۆنە بە هیچ شێوەیەك خانمان ناتوانن دەست بەرداری ببن، ئەگەر چی چەند ساڵ بەسەر بەكارهێنانی تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا خانمان زیاتر داوای دەكەن ، چونكە هەستی ئازایەتی و سەرنج ڕاكێشی و بڕوا بە خۆبوونیان پێ دەبەخشێ.

Chanel Noir من Chanel

Good girl Herrera caroliana.
ئەم بۆنە زۆر تایبەتە بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان كردووە، لە ماڵەوە دەتوانن بەكاری بهێنن هەستێكی تایبەتیان پێ دەبخشێت باش و خراپیان بۆ جیا دەكاتەوە، ئارامییەكی تایبەتیان ئەداتی.

Good Girl من Carolina Herrera

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا