پۆڵەتیک پرێس-
کۆڕى شانۆی با سەرقاڵى خۆئامادەکردنن بۆ نمایشکردنى بەرهەمێکى نوێی شانۆیی بەناونیشانى (هیچم نییە بیشارمەوە ) ، دەقەکە لەلایەن پاولۆ جینۆڤێسی ئیتاڵى کەنووسەرێکى تەمەن 54 ساڵەیەو لەژیانداماوە نوسراوە ، ئەم دەقەى نووسەر ریالیستیەو باس لەکۆمەڵێک کەس دەکات کەماوەى 24 ساڵە هاوڕێن و شەوێک بڕیار دەدەن یارییەکى ترسناک ئەنجام بدەن.
ئەم بەرهەمە کارى دەرهێنانى لەلایەن ڕێژەن جەمال بۆکراوەو هەریەک لە زمناکۆ کەریم ، کاردۆ عزیز ، سۆزان بابە عەلی ، نوا غەفار ، ئاکۆ ئیسماعیل ، ڕاژان ڕزگار نواندنی تێدا دەکەن.
کاتی نمایش کردنی شانۆییەکە دیارینەکراوە بەڵام لە دوای دەستپێکردنی نمایش چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.