بەرزی پەستانی خوێن كار دەكاتە سەر بیركردنەوەو هزری مرۆڤ

پۆڵەتیك پرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەریخستووە، بەرزی پەستانی خوێن كاریگەری زۆر دەبێت لەسەر بیركردنەوەو هزری مرۆڤ بەتایبەت لەو كەسانەی، كە بە ساڵاچوون، یاخود لە تەمەنێكی مام ناوەندن، ئەمەش مەترسی هەیە لەسەر یادەوەری و سەرنج و ئاخاوتنی مرۆڤ.

لێكۆڵینەوەكە لە ماڵپەری دی دەبلیوی ئەڵمانی بڵاوبووەتەوە، كە بەپێی توێژینەوەكە لەوانەیە ئەم دیاردەیە لە كەسێكی بە ساڵا چوو كەسێكی تەمەن مامناوەند جیاوازی هەبێت، بە شێویەكی خێراش پەرە نەسەنێت، بەڵام بۆیان دەركەوت جیاوازی نییەو بەرزی پەستانی خوێن لەهەرتەمەنێكدا كاریگەری نەرێنی خۆی هەیە و هەمان خێرایی هەیە بۆ كەمكردنەوەی توانا هزرییەكان.

هەروەها بەپێی وتەكانی پڕۆفیسۆرێك لە بەشی پزیشكی زانكۆی میناس گێرەیسی هۆریزۆنتی بەرازیل، زوو چارەسەركردنی بەرزی پەستانی خوێن، كاریگەرییەكی باشی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی خێرایی كەمكردنەوەی توانای فیكری لە هەرزەكاراندا، بۆیە پۆویستە گەنجان لە هەر كاتێكدا هەستیان بەم حاڵەتە كرد بە زووترین كات چارەسەری بكەن.

لەو توێژینەوەیەدا ئەوەش دەركەوتووە، خێرایی كەمكردنەوەی هزری مرۆڤ پەیوەندی بەوەوە نییە ماوەی چەند توشی بەرزی پەستانی خوێن بوویت دەكرێت لە ماوەیەكی زۆر كەم بەشێوەیەكی خێرا ئەمە توشی مرۆڤ بكات .

هەروەها لە ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە، ئەو كەسانەی بە ساڵا چوون و تووشی بەرزی پەستانی خوێن بوون، حاڵەتەكەیان كۆنترۆڵ دەكریت، ئاستی كەمبوونەوەی توانا هزریەكانیان هێواشتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا