گەشتیاری بەعەقڵییەتی عەشایەری یان دەوڵەتداری؟

كوردستانی گەورە ژینگەیەكی لەباری هەیە بۆ هەموو جۆرەكانی وەبەرهێنانی گەشتیاری. باشوری كوردستانیش سامپڵێكی دەوڵەمەندە بۆ ئەو پرۆسەیە.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بەرپرسیارە لە دانانی پلانی كورتمەودا و دوورمەودا بۆ گەشەپێدانی بواری گەشتیاری.. هەر بۆیەش دەبێت ئەو دەزگایە بە عەقڵیەتی دەوڵەتداری بیر لەو پرۆسەیە بكاتەوە و دووركەوێتەوە لە كاریگەریەكانی عەقڵیەتی عەشایەری و زاڵبوونخوازی..

دەستەی گەشتوگوزار دەبێت سێرچێكی نوێ بۆ هەموو جومگە گەشتیاریەكان بكات و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هەموو بەربەستە ڕزیوەكان تێپەڕێنێت و ئەو جومگانەی كەمترین وێچوون بۆ ئەو مەبەستە دەگرنە خۆیان بخاتە ئەجندای كارەكانیەوە..

لە دنیادا و بگرە لە دەوڵەتە موسولماننشینەكانی دوور و ئەوانی دەوروبەریشماندا سڵیان لە هیچ فیگەرێكی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە نەكردووەتەوە و هەرچی دەكرێت و لانی كەمی ڕێژەی هەبوونی تیابووبێت بۆ ئەو مەبەستە داخلی ئەو بوارەیان كردووە ، بەو جومگانەشەوە كە لە هەندێ باوەڕی كۆمەڵگادا حەرام و تابوو بووە.. ئیتر بۆچی لەو بوارەشدا وەكو دەوڵەتدار بیر نەكەینەوە؟!..

ئەگەر بە عەقڵیەتی دەوڵەتداری بیر بكەینەوە دەبێت كراوەتر لەوەی هەین یان بە بەهانەی باوەڕی سۆسیالدیموكراسی وشك چاو لە واقیعی پێویستیەكانی ژیان بپۆشین و بۆ هەندێ بابەت بێلێكدانەوەی دروستی نوێگەرییانە و بگرە و بێ ئەوەی هەست بەخۆمان بكەین زۆر كۆنەپەرستانەش بڕیار بدەین و بۆ هەندێ بابەتی تریش (كە زیان بەپەزەكان دەگەیەنێت) بە دیزەبەدەرخۆنەكردن ڕازی بین و وشەیەك نەدركێنین..

لە عەقڵیەتی دەوڵەتداریدا هەموو بڕیارێكی ڕەسمی كە لە بەرژەوەندی ئابوری یان ئەمنی یان سەروەریپارێزی نەتەوەییدابێت ، بۆ دەوڵەت ڕەوایە و جێگای ڕەخنەگرتن نیە..

بۆیە لە بواری گەشتوگوزاردا كاركردن لەسەر هاندانی وەبەرهێنان لە هەموو بابەتێكدا كە لانی كەمی گونجانی تیادابێت بۆ ئەوەی بكرێتە بابەتی گەشتیاری و بەشداری بكات لە بوژاندنەوەی باری ئابوری و خولقاندنی هەلی كاری نوێ یان بزاوتنی زیاتری بازاڕ و بگرە هەوڵدان بۆ خوڵقاندنی بابەتی نوێی گەشتیاری ئەركی دامودەزگاكانی سەرپەرشتیكردنی ئەو بوارەیە لە وڵاتدا .. هەر جۆرە ڕەخنەگرتنێكی دژكارانەش لە شێوازی ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دەچێتە خانەی خۆبەستنەوە بە بیركردنەوەی نائابوریانە و باوەڕنەبوون بە گۆڕانكاری !!..

بێستون سابوراوایی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا