پۆڵه‌تیك سپۆرت
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی چه‌ند رۆژێكه یانه‌ی پاریسان جێرمان راهێنه‌ری یانه‌كه تۆماس تۆخێلیان له ریزی تیپه‌كه دوورخستۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆته باسی گه‌رمی میدیاكان.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا یاریزانانی یانه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مباپی هێرشبه‌ر گروپێكیان له واتس ئاپ وه‌ك پشتگیری بۆ مانه‌وه‌ی ناوبراو دروستكردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه به هیچ جۆرێك به‌و داوایه رازی نین.
له‌مكاته‌دا پاریس ده‌یه‌وێت پۆكه‌تینهۆی راهێنه‌ری ئه‌ۆجه‌نتینی یاریزانی پێشووی یانه‌كه بخاته جێگه‌ی تۆخێل و وه‌كو راهێنه‌ری نوێ ده‌ستبه‌كار بێت، هه‌روه‌ها تۆخێلیش نزیكه په‌یوه‌ندی بكات به یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی یه‌وه و بابه‌ته‌كه كۆتایی هاتووه.