ئەلیزابێس: ئێوە بە تەنیا نین

پۆڵەتیك پرێس:
شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێس، وتارێكی بڵاوكردەوە، ئەوەش لەژێر ناونیشانی “ئێوە بە تەنیا نین”.

ئەلیزابێس وتارەكەی بەهۆی هاتنی سەری ساڵ بڵاوكردەوەو مەبەستی ئەو كەسانەبوو، بەتەنیا بەبێ خێزان ئەو بۆنەیان بەرێكردووە.

ئەلیزابێس لەوتارەكە نووسیویەتی: زۆر كەس دەیانەوێت باوەشێك، یاخود دەست گرتنێكیان هەبێت، بەڵام هیوا هەیە بۆ كۆتایی هاتنی شەوە زۆر تاریكەكانیش.

شاژن لە ێستادا تەمەنی 94 ساڵە ، پێیوایە ئەم حاڵەتەی لە ئێستادا لە شانشیكەیدا هەیە هەرچەندە سەختە، بەڵام میهرەبانەو بووەتە هۆی نزیكبوونەوەی زیاتری خێزانی.

شاژنی بەریتانیا ئەوەشی نووسیوە: ساڵێكی سەیرە، كە پێویستە خەڵكی لە یەك دوور بخەیتەوە، بەڵام لە زۆر لایەنەوە ئێمەی لەیەك نزیككردەوە.

ساڵی 2020 بەگشتی لەبەریتانیاو جیهانیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دۆخی خەڵكی خراپ بوو، زیاتر خەڵكی لەكەرەنتینە ژیانیان بەسەر برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا