هۆكارەكانی نەخۆشی شێرپەنجەی لیمفۆستیكی خوێن

پۆڵەتیك پرێس:
شێرپەنجەی لیمفۆستیكی درێژ خایەن، جۆرە نەخۆشییەكی تایبەتی خوێن و مۆخی ناو ئێسكە، واتە ئەو شانە ئیسفنجیانەی، كە لە ناو ئیسكدا خوێن دروست دەكەن.

ئەو نەخۆشییە لە جۆرەكانی تری وەك لۆكیماس هێواشتر پەرە دەسێنێت ‌و هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشی لیمفۆسیتی نیشانەكان‌و مەترسییەكانی بۆ چەند لایەنێك دەگەڕێتەوە.

هەرچەندە هێشتا هۆكاری سەرەكی نەدۆزراتەوە، كە چی دەبێت بە هۆی دروست بوونی نەخۆشی لیمفۆستیكی خوێن، بەڵام ئەوەی زانراوە تەنیا ئەوەیە، كە شتێك ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ئەو گۆڕانكارییە لە خانەكانی بەرهەمهێنانی خوێندا.

بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەوە لیمفۆستیكی ناسروشتی و بێ سوود دروست دەبێت، لەگەڵ ئەوەی هیچ سوودێكیان نییە بەردەوام لە زیادبووندان، كە جێگەی لیمفۆستیكە سروشتییەكانیش دەگرنەوە، ئەو ماددانەش لەناو مۆخ و ئێسكدان دەهێننە ناوەو لەگەڵ ئەو خانانەی بەشێوەیەكی تەندروست خوێن بەرهەم دەهێنن تێكەڵیان دەكەن.

پزیشكە بەناوبانگەكان و لێكۆڵەراوانی تەندروستی بەردەوام لەگەڕاندان بۆ دۆزینەوەی ئەو فاكتەرەی دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی لیمفۆستیكی درێژ خایەن، كە بە شێوەیەكی گشتی ئەم نەخۆشییە زیاتر لە كەسانی بە ساڵاچوو بە دیار دەكەوێت.

ئەو هۆكارانەی، كە دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسی بۆ توشبوون بەنەخۆشی لیمفۆستیكی خوێن بریتین لە:
تەمەن: بە تێكڕا ئەو كەسانەی تووشبووی ئەم نەخۆشییەن تەمەنیان لە ٧٠ ساڵیدایە.

ڕەگەز: سپی پێستەكان بەڕێژەیەكی زیاتر تووشی نەخۆشی لیمفۆستیكی لیكومیا دەبن .

بۆماوەیی: ئەو كەسانەی لە ناو خێزانەكەیان كەسی توشبوویان بە نەخۆشی مۆخ و ئێسك، یاخود لیمفۆستیكی خوێن هەبوبێت یاخود هەبێت، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.

گواستنەوە لە ڕێگەی ماددە كیمیاییەكان: وەك ئەو تیشكانەی لەجەنگی ڤێتنام بەكارهێنراون مەترسی توشبوون بەنەخۆشییە زیاد دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا