میكانیزمی كۆبونەوەكەی پەرلەمان و شاندی حكومەت ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان و شاندی دانوستانكاری هەرێم ئاشكرا دەكات و باس لەوە دەكات هاوشێوەی كۆبونەوەكانی دیكە نابێت.

بەمەبەستی خستنەڕوی وردەكاری سەردانەكەیان بۆ بەغدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری هەرێم بچنە پەرلەمان.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی پێیاندراوە، كۆبونەوەكە تەنها لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان و هەردو لیژنەی دارایی و نەوت و وزەی پەرلەماندا دەبێت.

وتیشی، “شاندەكە نایانەوێت لەگەڵ سەرجەم پەرلەمانتاراندا كۆببنەوە، بۆئەوەی توشی دۆخێكی نەخوازراو نەبن، لەكاتێكدا ئەوە كاری پەرلەمانە كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ بكات، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانیش داوایانكردوە كۆبونەوەكە داخراو نەبێت، بۆ ئەوەی زۆربەی پەرلەمانتاران پرسیار ئاڕاستەی شاندەكە بكەن”.

شاندی دانوستانكاری هەرێم دوای دوو هەفتە مانەوە لەبەغدان بەڵام هیچ جۆرە رێككەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی ئەنجام نەداو گەڕانەوە بۆ هەرێم، دواتریش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ئەنجامی گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و بەغدا بۆ پەرلەمان و رایگشتی بخەنەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا