پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەرێم نەوت رادەست ناكات و تا كە رێگەش بۆ دەرچوون لەقەیرانی دارایی، رێككەتنە لەگەڵ حكومەتی عێراق، هەروەها پێویستە لەناوخۆش دەست بەچاكسازی راستەقینە بكات.
ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەتی هەرێم بۆیە دەیەوێت داهاتی نەوت رادەستی ناوەند بكات لەبەرئەوەی دەزانێت ئەو رێژەیەی كە لەنەوت دەفرۆشرێت زیاترە لەوەی كە هەیە و بەشێكی ئەو نەوتەش حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بۆخۆیان بەكاریدەهێنن.
وتیشی، ” هەرێم دەیەوێت دۆسیەی نەوت بەدەست خۆیانەوە بمێنێتەوە”.
سەبارەت بەسەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئومێد دەكەن شاندەكە سەردانی پەرلەمان بكەن و راستگۆیانە وەڵامی پرسیارەكانی پەرلەمانتاران بدەنەوە كە داواكاری هاوڵاتیانەو لەسەر قەیرانەكانی هەرێم كۆكراونەتەوە.
شەوی 22ی ئەم مانگە دوای كۆتایهاتنی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆكی حكومەت كە هاوكات سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێمە رایگەیاند، لە بودجەی 2021دا باس لە رادەستكردنی داهاتی نەوتی هەرێم كراوە، نەك رادەستكردنی نەوت.
بەشێك لە پەرلەمانتارانیش باس لەوە دەكەن هۆكاری سەرەكی رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا رادەست نەكردنی نەوتە، كە هەرێم دەیەوێت داهاتەكەی بداتە عێراق، بەڵام ناوەند داوای نەوتەكە دەكات تاوەكو هاوشێوەی نەوتەكەی خۆی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بیفرۆشێت.