ئایا ڕێكەوتن كراوە یان نا؟

لە عورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێك چ دەوڵەت بن یان دووكەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەك ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێكەوتن بكرێت دەبێت لە بنچینەدا گرفت و كێمەكێشێك هەبێت و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێك بكەون .

گرفت و كێشەكانی ئێستای نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ زۆر دیارو ئاشكران كە خۆیان لە : ١- ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی . ٢-رادەستكردنی داەاتی نانەوتی ۳_ژمارەی فەرمانبەران . ٤_ژمارەی پێشمەرگە . ٥_ ئیدارەدانی كێڵگە نەوتی .٦_دەروازە سنوریەكان .

لەبەرانبەردا داخوازیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان :
۱_ شایستەدارایەكان .
۲_پشكی بوجەی حاكمە كە خۆی لە (پیتاكی خۆراك و بڕی دەرمانی پێویست و تەرخانكراو بۆ سوتەمەنی وێستگەكان دەبینێتەوە) .
۲_ ڕێژەی دانیشتوان .
۳_پشكی پەرەپێدانی پارێزگاكان ٤_شایستەی گەنمی جوتیاران.
سروشتی ڕێكەوتن وا دەخوازێت لەكۆتایدا هەردوو لا ئەو ڕێكەوتنە بۆ جەماوەری هەردولا ئاشكرا دەكەن بۆ ئەم مەبەستانە :
۱_ مافی هەرلایەك بەسەر ئەوی ترەوە چەندە و چییە .
۲_ لەكاتی جێبەجێنەكردنی بڕگەی ڕێكەوتنەكە كەمتەر خەم دەست نیشان بكرێت .
۳_ پلەبەندی ڕێكەوتنەكە چۆنە .

یاخود لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەری هاوبەشدا ڕێكەوتنەكە باس دەكەن كە وێنە ڤیدیۆیەكە دبێتە بەڵگەنامە بۆ گەڕانەوە بۆی لەكاتی دروست بوونی نیزاعدا .

ئەم ڕێكەوتنەی ئێستا كە شاندی هەرێم بەتاك لایەنە ڕایگەیاند بەندەكانی چیبوون .

ئەگەر دەڵێن ئەوەی لە پرۆژەیاسای بوجەدا هاتوە لەسەری ڕێكەوتوین بۆ دڵنیایتان ئەو دەقانە زۆربەی لە پرۆژەیاساكانی ساڵەكانی ۲٠۱٥ دا هاتوون هیچیشی لێ سەوز نەبوە.

ئەگەر ڕێكەوتوون :
ئایا ژمارەی موچەخۆرانتان لە یاساكە جێگیر كرد ؟
ژمارەی پێشمەرگەتان جێگیر كرد ؟
ئیدارەدانی خاڵە گومرگیەكان چۆن دەبێت ؟
گرفتی گرێبەستە نەوتیەكانتان چۆن چارەسەر كرد ؟
ئەی چیتان كرد بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران خۆ ئەوانەش خەڵكی ئەم وڵاتەن بایەكجاریش بێت بیرتان بێت كە لە ۲٠۱٤،۲٠۱٥ ،۲٠۱٦ ، ۲٠۲٠ پارەی گەنمە فرۆشراوەكەیان وەرنەگرتوە؟

ئایا بۆ ڕێژەی دانیشتوان چۆنتان جێگیر كرد لەكاتیكدا لە پرۆژەیەدا لە ڕاپۆرتی وەزارەتی پلان داناندا هاتوە كە ڕێژەی دانیشتوان ۱۳،۹۲۷٪ كە دڵنیام كەستان نەتانخوێندوەتەوە .

لەهەمووی گرنگتر لەدانوستاندا بریتیە لە سەقفی زەمەنی :
چیتان داناوە بۆ ئەو بابەتە
ئایا داوای تەرەفی سێهەمتان كرد بۆ ناوبژیوانی چونكە متمانەتان بەبرانبەر نیەو متمانەشتان لەدەست داوە.
بەڕاستی ئەوەی گوێی لەكۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت بێت :
دەزانێت و تێدەگات نەڕێكەوتن كراوە و نەلەپەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بوجە تێدەپەڕن بەو شێوەی كەهاتوە.
تەنها هەردولا حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ حەلی كێشەكەیان پێنەكراوە و بە پەرلەمانیان سپاردوە.

ئەحمەد حاجی رەشید

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک