پۆڵه‌تیك پرێس
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌نێوان حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ى پرسى پرۆژه‌یاساى قه‌رز و بودجه نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نها كۆمه‌ڵێك داڕشتنى گشتییه، نازانرێت هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بێت یاخود نا، عێراقیش رازى نیه به فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ.
شاندى دانوستانكارى هه‌رێم له به‌غدا دوو هه‌فته به‌ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی و پڕۆژە یاسای بودجە‌ی 2021 مانه‌وه، دواى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێككه‌ونێكى فه‌رمى و گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
د. موسەننا ئەمین، په‌رله‌مانتارى عێراق لەبارەی دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد و پرسی بودجە و موچە له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری سلێمانی وتى:”هیچ رێككه‌وتنێكى فه‌رمى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نها كۆمه‌ڵێك داڕشتنى گشتییه ئه‌وه‌ش نازانرێت هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بێت یاخود نا”.
وتیشى، “ئه‌وه‌ى پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم بیكات، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌وته بۆ ئه‌وه‌ى مسۆگه‌رى گه‌یشتنی داهات له‌به‌غداوه بكات، چونكه حكومه‌تى عێراق به‌و دۆخه‌ى ئێستا رازى نابێت هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نه‌وتى خۆى بفرۆشێت”.
جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، به بێ رێككه‌وتنى هه‌ردولا ناتوانرێت موچه بۆ هه‌رێم دابینبكرێت، به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى نه‌وتیش ناتوانرێت رێككه‌وتن بكرێت.
له‌باره‌ى ئه‌و رێكارانه‌ش كه حكومه‌تى عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان گرتویه‌تیه‌به‌ر به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق هه‌نگاوێكى مه‌ترسیداره، چونكه به بێ پلان ده‌ستى بۆ قوتى خه‌ڵك بردوه به‌هۆی دوو ڕێگه‌وه، یه‌كێكیان به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌های دۆلار و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقه به ڕێژه‌ی جیاواز.