سامان به‌رزنجی: بە هەستیاریەوە دەڕوانینە جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پۆڵه‌تیك پرێس
له‌ چوارچێوه‌ى ڕێكاره‌كان بۆ خۆپارێزی به‌بڵاوبونه‌وه‌ى جۆرێكى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارى بۆ دانانى ژماره‌یه‌ك رێكارى تایبه‌ت كردووه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت “بە هەستیاریەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

له‌ ئێستادا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى ئاسمانى و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی له‌و وڵاتانه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ى تیادا بڵاوبووته‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تى:”بە هەستیارییەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێكاره‌كان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی لەپێشینە دەبێت، پێکەوە کوردستان دەپارێزین”.

وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ رێگریكردن له‌ ئه‌گه‌رى بڵاوبونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێم ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارى كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌وی سێشه‌ممه‌ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ تاوتوێی توندكردنی رێكارەكانی تەندروستیان له‌هه‌رێم كردووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ رێكارێكیان رانه‌گه‌یاندووه‌.

ئەمەش لە كاتێكدایە، دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا چەند بڕیارێكی دەربارەی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌، كە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە دەركرد و قەدەغەی هاتووچۆی بۆ چەند ڕۆژێك ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا