پۆڵه‌تیك سپۆرت
له خولی كاراباو كاپ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكات و به ئاسانی له یانه‌ی ئه‌رسیناڵی برده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی (4به1) بوو تیپه‌كه‌ی پیپ گواردیۆلا گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی و تا دێت بارودۆخی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ و ئارتێتای راهێنه‌ر قوڵتر ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی یانه‌كه‌وه.
ئارتێتا پێشتر یاریده‌ده‌ری پیپ گواردیۆلا بوو، دوای یارییه‌كه گواردیۆلا وتی:
“هه‌موو ئارێتتا ده‌ناسین و من بۆچوونم له‌سه‌ر ئه‌و راهێنه‌ره نه‌گۆراوه، به‌ڵام هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانمان بریارمان له‌سه‌ر ده‌درێت. جگه له‌مانه ئامانجی ئارێتا وه‌ك راهێنه‌ر دیاره و من ده‌زانم ئه‌و بۆچی هه‌وڵده‌دا و پێویست ناكات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه بریاری له‌سه‌ر بده‌ین”.