بەرنامەی خۆراکی جیهانی ٥٠ هەزار تەن ئارد رەوانەی لوبنان دەکات

پۆلەتیک پرێس

نوسینگەی ئەمریکا بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانی ٥٠ هەزار تەن ئاردی گەنم رەوانەی بەیروت دەکات.

راپۆرتێکی هەفتەی پێشووی ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، حکومەتی لوبنان لە ئێستادا هیچ خەزێنەیەکی عەمبارکردنی گەنمی نەماوە ئەمەش بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی لە بەندەری بەیروت روویدا و بووەهۆی وێرانکردنی تەواوی ئەو خەزێنانە، هەر ئەمەش وایکرد، ئەمڕۆ ئەمریکا بڕیاربدات ٥٠ هەزار تەن ئاردی گەنم بۆ لوبنان بنێرێت.

هاوکات، سەرباری ئەمریکا چەندین وڵاتی دیکەی جیهان هاوکاری دارایی و مرۆیییان پێشکەشی لوبنان کردووە.

٤ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٦٠ کەس و برینداربوونی زیاتر شەش هەزار کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا