چەند بیرۆكەیەكی تایبەت بەمەیكئاپكردن بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ

پۆڵەتیك پرێس:
چەندەها بیرۆكەی جوان و نایاب هەیە، كە تایبەتن بە مەیكئاپ كردن بۆ بۆنەو ئاهەنگەكان.

لێرەدا چەند بیرۆكەیەكتان بۆ چۆنییەتی خۆئامادەكردن بۆ بۆنەكانی سەری ساڵ بۆ دەخەینەڕوو، كە زیاتر تایبەتە بەو بۆنانە.

ڕەنگكردنی پشتی چاو بەڕەنگی وەنەوشەیی (مۆر)
یەكێك لەڕەنگە جوانەكان بۆ زستانی ساڵی ٢٠٢١ ڕەنگی وەنەوشەییە، كە دەتوانن لەپشت چاوەكانتانی بدەن تا گەشتر دەر بكەون لەگەڵ ئایلاینەرێكی باریك.

ظلال عيون بتدرجات البنفسجي

كێشانی خەتی چاو (ئایلاینەر) بە ڕەنگی شین
دەتوانن لەگەڵ ئەو شێوە مەیكئاپەی بۆ چاوت هەڵدەبژێرن، ئایلاینەرەكەتان بەڕەنگی شین بكەن، بە تایبەت مەیكئاپی چاوی پشیلەیی ( smokey)، كە زیاتر دەگونجێت لەگەڵی و بە شێوازێكی جوانتر دەریدەخات.

أيلاينر أزرق

ڕەنگكردنی لێوەكان بەڕەنگی سورێك نزیك بێت لە ڕەنگی پرتەقاڵی
ڕەنگی سور یەكێكە لەڕەنگە سەرنج ڕاكێشەكان، كە بۆ زستانی ساڵی ٢٠٢١ زۆر گرنگی پێدراوە، بەڵام سورێك، كە نزیك بێت لە پرتەقاڵی، خانمان دەتوانن لەگەڵ چاوێكی تۆخ و سمۆكیش بەكاربهێنن لەگەڵ كردنی ماسكارایەكی تۆخ جوانتر دەری دەخات.

روج أحمر مائل الى البرتقالي

ڕەنگ كردنی چاو و لێو بەڕەنگی بریقەدار
چاو و لێوی درەوشاوە یاخود بریقەدار یەكێكە لەو شێوازانەی بۆ زستانی ٢٠٢١ زۆر گرنگە ، لەگەڵ بەكارهێنانی ڕەنگێك، كە تیشكێكی زۆری هەبێت بۆ پشتی چاوەكان، هەروەها كێشانی هێڵی ناوچاو بە ڕەنگی قاوەیی.

عيون وشفاه لامعة

بەرزكردنەوەی برۆ بە سابوونی تایبەت
بەرزكردنەوەی برۆ بە سابوونی تایبەت، شێوەیەكی سروشتی بە برۆكان دەبەخشێت ماوەیەكی زۆریش وەك خۆی دەمێنێتەوە ئەمیش یەكێكە لەو ڕێگایانەی دەتوانی بەكاری بهێنیت بۆ ئاهەنگی شەقی سەری ساڵ.

موضة الحواجب المصفحة بالصابون

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا