وادەی ناردنی بودجەی 2021 بۆ پەرلەمان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پلاندانانی عێراق وادەی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ پەرلەمان ئاشكرا دەكات تاوەكو دەنگی لەسەر بدرێت.

خالید نەجم بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لەدوو رۆژی داهاتودا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

شەوی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسەندكرد.

چاوەڕوان دەكرێت دوای ناردنی بۆ پەرلەمان زۆرترین مشتومڕ لەسەر بەشێك لە بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاساكە لەنێو پەرلەمانتاران دروست بكات، بەتایبەت ئەو مادانەی پەیوەستن بە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

هاوكات چاوەڕوان دەكرێت پشكی كوردیش لە پرۆژە یاساكەدا كاردانەوەی لێبكەوێتەوە، بەتایبەت لایەنە شیعییەكان كە بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە رێگە نادەن چیتر هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنێردرێت، چونكە پابەندی رێككەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا