جوڵەكەی هاوسەرۆك

ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی یەكێكە لە مەرجە بنەرەتیەكانی پلەدار بوون و ڕاگرتنی تەرازوی دادگەری، سەردان و بە یەك خێزان زانینی تەواوی ئەندامانی كوردستان ئەركی بەرپرسانمانە.
سەردانی خانەوادە و كەس و كاری شەھیدان و بریندارەكانی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ئەمدوایە ھەنگاوێكی كرداری و جوڵەیەكی بوێرانەی ھاوسەرۆك بوو. پەیامێك بوو بە كورتی بەھەموواندرا كە ئێمە خاوەنی ئێوەین و لەگەڵتانین چۆن بەرپرسیاری كەموكوڕییەكانی ڕابردووش ئەگرینە ئەستۆ بەھەمان بیركردنەوە ئێوەش بە ھی خۆمان دەزانین.
ھاوسەڕۆك ئەوەی سەلماند كە چۆن ووتمان ئەبێت لەگەڵ گەلەكەمان ببین ئەوھا بەڵێن ئەبەینەسەر و چیتر لە دوورەوە و لە ناو كۆشكەكانەوە سەیری خەڵكی بەشمەینەت ناكەین بەڵكو ئەگەر ھاوڕاشمان نەبن و دژیش بین دواجار یەك خێزانین، بۆ ئێمە جیاوازی ھیچ كەس و ناوچە و بیرێك گرینگ نییە و لە كۆتایدا وەك مام منیش بۆ ھەمووتانم.
بەناز ڕەمەزان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا