رۆژانی پێشوو عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆی سهرۆكی یهكێتی تۆپی پێی جیهان کۆبۆتهوه لە میانەی ئامادەبوونیان لە رێورەسمی کردنەوەی یاریگەی (ئەحمەد بن عەلی) لە قەتەر، کە یاریگەکە تایبەتە بە یارییەکانی مۆندیالی 2022ـی ئهو وڵاته.
درجالی وەزیری وەرزش و لاوان داوای لە سەرۆکی فیفا کردووە ئەو ئابڵۆقە وەرزشییەكانى سەر یاریگەکانی عێراق هەیە بەشێوەیەکی هەمیشەیی هەڵبگرن و سهردانی وڵاتهكهیشی بكهن. له بهرامبهردا ئینفانتینۆش بەڵێنی داوە لەگەڵ مەکتەبی تەنفیزیی فیفا کۆببێتەوە و بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی عێراق دهكات، هەر لەو کۆبوونەوەدا درجال داوای لە سەرۆکی فیفا کردووە سەردانی عێراق بکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ژێرخانی وەرزشی وڵاتهكهی ببینێت به تایبهت ئەو یاریگانهی دروستکراون.
لەبارەی وادەی سەردانەکەی سەرۆکی فیفا بۆ عێراق ئینفانتینۆ داواکاری وەزیری وەرزش و لاوانی بۆ سەردانیکردنی عێراق قبوڵکردووە، بهڵام ئەو کاتە سەردانهكهی دهكات ئابڵۆقەی وەرزشی سەر عێراق هەڵگیرابێت و بەم نزیکانەش سەردانەکەی بۆ عێراق و ههولێر ئەنجامدەدات.