پۆڵه‌تیك سپۆرت
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی وه‌رزی پێشووی خولی لالیگای دابه‌شكرد، كه زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كان دران به راهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، جگه له میسی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ناوی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ به چاكترین راهێنه‌ری خوله‌كه دیاریكرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین گۆڵچی درا به كۆرتوای گۆڵپارێزی هه‌مان یانه.
له به‌رامبه‌ردا كه‌ریم بنزیما به باشترین هێرشبه‌ری خولی پێشووی لالیگا دیاریكرا، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر لیۆ میسی خه‌ڵاتی پیچیچی بۆ گۆڵكاری لالیگای ئیسپانی پێدرا، كه ئه‌م خه‌ڵاته‌یان له هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه گرنگتربوو.