چۆن له‌عێراق ئاسووده‌ بژیم؟ ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌مساڵ زۆرترین گه‌ڕانی له‌گوگڵ بۆكراوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
عێراقییه‌كان له‌ساڵی 2020 به‌ده‌ر له‌ بابه‌تی كۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابووریی، زۆرترین گه‌ڕانیان بۆ وه‌ڵامی پرسیارێك بووه‌: چۆن له‌عێراق ئاسووده‌ بژیم؟

به‌گوێره‌ی لیستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ساڵی 2020دا له‌ ماڵپه‌ڕی گوگڵ زۆترین گه‌ڕانی له‌باره‌وه‌ كراوه‌، پله‌ی 17هـه‌مینی زۆرترین گه‌ڕان بۆ پرسیاری “چۆن له‌عێراق ئاسووده‌ بژیم؟ بووه‌”.

لوتكه‌ی گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا له‌مانگی ئاب-ی ئه‌مساڵ بووه‌، ئه‌وه‌ش كاتێك پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی به‌رزی خۆی، هاوكات كۆرۆنا و بێ كاره‌بایی له‌و مانگه‌دا ته‌نگیان به‌ خه‌ڵكی عێراق هه‌ڵچنی بوو.

سه‌ره‌تای پایز گه‌ڕان بۆ وه‌ڵاكی پرسیاری چۆن له‌عێراق ئاسووده‌ بژیم؟ له‌گوگڵ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵام جارێكی تر و له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ كراوه‌.

ڕیزبه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه‌ی زۆرترین گه‌ڕانیان بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
پارێزگای واست
موسه‌نا
زیقار
بابل
كه‌ربه‌لا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا