کتێبی پرۆژە پراکتیکیەکانی بونیادنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی رۆژئاڤا بە پێنج زمان بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

کتێبی پرۆژە پراکتیکییەکانی بونیادنانی خۆبەرێوبەرایەتی ڕۆژئاڤا لە نووسینی مەزلووم  کۆبانی و پۆڵات جان بە چوار زمان و دوو زاراوەی کوردی بڵاوکرایەوە.

نامیلکەکە لە هەمان کاتدا بە هەریەک لە زمانەکانی عەرەبی و کوردی کورمانجی و سۆرانی و فارسی و ئینگلیزی لەلایەن ناوەندی غەزەلنوس لە شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە.

پۆڵات جان لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە دەڵێت، ” نامیلکەی پرۆژە پراکتیکیەکان پلانێکی کردەییە کارنامەیەکە بۆ سەرجەم ئەو دامەزراوانەی لە هەناوی شۆڕشی رۆژئاڤاوە لەدایک بوون و بۆ هەرکەسێک و لایەنێک بیەوێت رۆژئاڤایەکی ئازاد و سوریایەکی دیموکرات دابمەزرێنێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، ” هەنگاو بە هەنگاو پرۆژەکان لە سەرجەم ناوچەکان و بە پلەی جیاواز و پلەی سەرکەوتنی جیاواز جێبەجێ کران، ناتوانین بڵێین ئەو پرۆژانەی لەنێو نامیلکەکەدا بوون لە سەرجەم ناوچەکاندا بە باشترین شێوە جێبەجێ کران، لافی ئەوەش لێ نادەین لێرەو لەوێ کەلێن و بەربەست نەهاتە ڕێمان بەڵام دەتوانین بڵێین سەرجەم پرۆژەکان بەم جۆر یان ئەو جۆر جێبەجێ کران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا