پۆڵه‌تیك سپۆرت
جۆردی ئیڤۆلای رۆژنامه‌نووسی دیاری وڵاتی ئیسپانیا دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ لیۆ میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجام داوه، كه بریاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاو بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن میسی له‌م دیداره‌ته باسی داهاتووی خۆی ده‌كات، كه هه‌موو كۆكن وه‌كو بۆمب ده‌بێت قسه‌كانی.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا پێشه‌كی دیداره‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه لیۆ ده‌ڵێت:
هاوینی پێشوو كاتێكی خراپم به‌رێكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆتایی وه‌رز روویدا، به‌ڵام ئێستا باشم و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌م. ده‌زانم به‌رشه‌لۆنه دۆخی باش نییه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت هه‌موو نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مدا ببه‌مه‌وه.