رۆجێر فێدره‌ر ناگه‌ڕێته‌وه‌

ئەم بابەتە 33 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك سپۆرت

رۆجێر فێدره‌ری یاریكه‌ری‌ تێنسی سه‌رزه‌وی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ناتوانێت‌ له‌ پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ئوسترالیا به‌شداربێت و پێویستی به‌ كاتی زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوی له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاك بێته‌وه‌.

فێدره‌ر ساڵی 2020 ته‌نیا به‌شداری یه‌ك پاڵه‌وانێتی كردو دواتر نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه‌ به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی سه‌رده‌می كۆرۆنای نه‌كرد و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان.

فیدره‌ر له‌وباریه‌وه‌ ده‌ڵێت:
تا مانگی دووی داهاتوو كاتی كه‌م ده‌بێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ت، بۆیه‌ ده‌بێت پێشبركێ‌ له‌گه‌ڵ كاتدا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پاڵه‌وانێتی گراند سه‌ڵام ئاماده‌بم، هه‌روه‌ها ئامانجم له‌ ساڵی تازه‌ پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن و ئه‌مریكای كراوه‌و ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ده‌بێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ میدالی ئاڵتونی له‌سه‌ر ئاستی تاك ببه‌مه‌وه‌.

فێدره‌ر پێشتر شه‌ش جار توانیه‌تی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی گراند سه‌لام بباته‌وه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كانی وڵاتی سویسراش.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک