داهاتووی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌

پۆڵه‌تیك سپۆرت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌وی پێشوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالانسیا له‌ خولی ئیسپانی به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوون، ئه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ره‌خنه‌ ئاراسته‌ی رۆنالد كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ گیرا و هه‌ندێك داوا ده‌كه‌ن دووربخرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ قسه‌ی خۆیانكرد.

له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان كارلیس تۆسكیتس سه‌رۆكی كاتی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وتی:

” له‌مكاته‌دا بیرۆكه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كومانی راهێنه‌رمان نیه‌ و له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ كومان كاری باشی بۆ یانه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی رێكخرا بیرۆكه‌كانی له‌ یاریگادا ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها له‌ داهاتوودا هه‌ست به‌ گۆرانكاریه‌كانی ده‌كرێت و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم متمانه‌مان به‌و راهێنه‌ره‌ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵماندا ده‌مێنێته‌وه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا