پۆڵەتیك پرێس:
بۆ یەكەمجار شارەوانی كۆبانی لەرۆژئاوای كوردستان لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی سەری ساڵ دارێكی كریسمی لە یەكێك لەگۆڕەپانە سەرەكییەكانی ناو سەنتەری شار دانا.
لەو بارەوە ەندازیار سەفا حاجیم لەشارەوانی كۆبانی وتی: بیرۆكەی دانانی داری كریسمس لەلایەن چوار ئەندازیاری ژنەوە بووە لە شارەوانی كۆبانی و بە ڕەزامەندی هاوسەرۆكی شارەوانی ڕۆشن عەبدی بووە.
وتیشی: ئامانجی پێشكەوتنی ئەو درەختە ناساندنی خۆشیو چێژە بەدڵی منداڵ و دایك و باوك بەگشتی لەشاری كۆبانی، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی كۆرونا و رزگاربوون لەكەشی جەنگو ناخۆشی.
درەختەكە دە مەتر درێژەو رازێنراوەتەوەو بەگۆڵپی رەنگاورەنگیش رۆشندەكرێتەوە.