ڤایرۆسە نوێیەكە گەشتی هۆڵەندای بەڕووی بەریتانیادا داخست

پۆڵەتیك پرێس

دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا بۆماوەیەكی دیاریكراو بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ وڵاتی بەریتانیا دەركرد ئەوەش دوای ئەوەی ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبویەوە.

بەپێی هەواڵاَی میدیاكان، بڕیارەكەی هۆڵەندا تاوەكو سەرەتای كانوونی دووەمی داهاتوو دەخایەنێت، ئەو بڕیارەش لەوەوە سەرچاوەی گرت كە گومان دەكرێت ڤاكسن بتوانێت ڤایرۆسەكە لەناوبەرێت، هەردوو وڵاتیش بە وردی چاودێری رەوشەكە دەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆڵەندا بە خەڵكەكەی خۆی ئاگادار كردوەتەوە لەوەی ئەگەر پێویست نەبێت گەشتی دەرەوە ئەنجام نەدەن، چونكە لەسەرەتای ئەم مانگە هەستیان بەبوونی جۆرێك لە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا كردووە كە هەمان ئەو ڤایرۆسەی بەریتانیایە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا باس لەوەكرا جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبوەتەوە، لەئێستاشدا تەواوی جیهان و وڵاتانی ئەرووپا هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كۆڤید نوێ دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا