پۆڵەتیك پرێس:
حیزبی دەعوەی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكەی وەزارەتی داراییو بانكی ناوەندی عێراق راگەیاند، كە بەهای دیناری بەرانبەر دۆلار دابەزاندووە.
مەكتەبی سیاسی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار كاریگەری نەرێنی لەسەر فەرمانبەران و هەژاران دەبێت.
مەكتەبەكە راشیگەیاند، ئەم سیاسەتە ئابووری وڵات بەرەو خراپتر دەبات، بۆیە پێویستە رێكاری تر بگیرێتە بەر، بۆ چارەسەری كورتهێنانی دارایی، نەك ئەوەی ئێستا راگەیەنراوە.
حیزبی داعوە، داوای لە وەزیرەكانی پەیوەندیدار بەپرسی ئابووری و دارایی كردووە، كە بەئەركی خۆیان هەستنو بەزوویی پێداچوونەوە بە بڕیارەكەدا بكەن.
رۆژی شەممە 19ی كانوونی یەكەم، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزێنێت، كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.