ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/12/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- سه‌رۆك و جێگر و ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بۆیان نییه بڕیار له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و رێكخستنى یارییه‌كان بده‌ن، جێبهجكردنى بڕیاره‌كان له ئه‌ستۆى سه‌رپه‌رشتیارى یاری و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان ده‌بێت.
2- له یارى نێوان پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و زاخۆ له خولى نایابى كوردستان، به هۆى دروستكردنى كێشه و گرفت و به‌كارهێنانى وته‌ى ناشیرین له لایه‌ن راهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ (محه‌مه‌د یوسف) بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئاماده‌بێت.
3- ئاگادارى بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كێك له‌مانه (سه‌رپه‌رشتیارى تیپ، ستافى راهێنه‌ران، یاریده‌ده‌رى پزیشك و خزمه‌تگوزار) له لایه‌ن ناوبژیوان به كارتى سوور بكرێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا سزا ده‌درێن به بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار و راگرتنیان بۆ دوو یارى.
4- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك له جێبه‌جى كردنى رێنماییه‌كان رووبدات، یارى داهاتوویان ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كى دوور له شاره‌كه‌ى خۆى.
5- به هۆى پاشه‌كشه‌ى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى زێره‌ڤانى له خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021، سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌ى ناوبراو ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى ده‌كه‌ن.
6- هیچ ده‌زگه‌یه‌كى راگه‌یاندن و كۆمپانیایه‌ك به بێ ره‌زامه‌ندى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان باشترینه‌كانى خول و چالاكییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان دیارى بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رێكارى یاسایی له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك و كۆمپانیا ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌م كاره بكات، هه‌ر یاریزانێك و راهێنه‌رێك ئه‌م خه‌ڵاتانه وه‌ربگرێت تووشى سزا ده‌بێت.
7- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له كاتى وه‌رگرتنى ئه‌رك له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كان ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بن تووشى سزا ده‌بن.
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد
