پۆڵه‌تیك سپۆرت
له یاریی ئه‌مرۆی یانه‌ی ڤالانسیا و به‌رشه‌لۆنه لیۆنێل ميسى یاریكه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێلی به‌رازیل یه‌كسان بكاته‌وه.
به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ ڤالانسیا یه‌كسان بوو، به‌ڵام بۆ میسی رۆژێكی گه‌وره‌بوو كه توانی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پیلی به‌رازیل یه‌كسان بكاته‌وه، كه به ته‌نیا بۆ یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی (643) گۆڵی كردووه، كه تا ئه‌مرۆ كه‌س بۆ یه‌ك یانه ئه‌مه‌ی نه‌كردبوو، به‌ڵام لیۆ میسی ئه‌م ئیواره‌يه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پێلی هاوتاكرده‌وه و ئه‌ویش بۆ یانه‌ی به‌رشه (643) گۆڵی كردووه.
به‌ڵام بۆ میسی ده‌رفه‌ت ماوه ژماره‌كه زیاتر بكات و له هه‌فته‌كانی داهاتوو نزیكه ریكۆرده‌كه بخاته ناوی خۆیه‌وه.