لەسێ مانگدا 34 هەزار کەس لەهەرێمەوە کۆچیانکردووە

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاماری کۆچکردن و قوربانییەکانی پەنابەران ئاشكرادەکات و رایدەگەیەنێت، لە سێ مانگی ئەمساڵدا نزیكەی 34 هەزار كەس كۆچیان كردووە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وێڕای بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و راگرتنی گەشتەئاسمانیەكان، رێژەی كۆچكردنی پەنابەران زیادیكردووە، بەشێوەیەك لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 34 هەزار كەس كەتەمەنیان لەسەر و 18 ساڵانەوەیە كۆچیان كردووە داوای مافی پەنابەریان لەوڵاتان كردووە.

وتیشی، لەكۆی ئەو ژمارەیەش 35 كەسیان بەرووداوی جیا جیا گیانیان لەدەستداوە، 18 كە تەرمەكانیان بونیان هەیە و ئەوانەی دیكەش چارەنوسیان نادیار دەزگای لوتكە توانیویەتی تەرمی 16 كەسیان بگەڕێنێتەوە، دوو كەسەكەی دیكەش بەمزوانە دەگەڕێندرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەم كابینەیەدا هاوكاریەكی زۆری كردون و تێچوی هێنانەوەی تەرمەكانی گرتووەتەئەستۆ.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی 20 ساڵ بەسەر رۆژی جیهانی كۆچبەران تێدەپەڕێت كە لەلایەن وڵاتە یەكگرتووەكان 18ی 12ی هەمو ساڵێكی وەك ئەو رۆژە دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا