کازمی کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی بەسەردانێكی یەك ڕۆژە سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری سەردانی توركیایان كرد، سەردانەكە كۆتایی هات و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەڕانەوەبەغدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەكەی یاوەری دوای ئەنجامدانی چەند كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی توركیا کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا و گەڕایەوە بەغدا.

لەسەرداوای سەرۆك كۆماری توركیا، شپێنج شەممەی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی چەند پرسێكییان كرد، بەپێی زانیارییە میدیاییەكان لەگرنگترین ئو تەوارانەی باسی لێوە كراوە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە هەرێم بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا